AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٢ ١٤:٠٠

نتانیاهۆ بەرپرسیارێتی تیرۆری زانایانی ئێرانی لە ئەستۆ گرت

نتانیاهۆ بەرپرسیارێتی تیرۆری زانایانی ئێرانی لە ئەستۆ گرت

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ یەکەم جار بەرپرسیارێتی تیرۆری بیرمەندانی ئێرانی لە ساڵانی ڕابردووی لە ئەستۆ گرت؛ هەوڵێک کە تێلاڤیڤ، پێشتر ڕەتی دەکردەوە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنیامین نتانیانۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی فاکس نیوز ئاماژەی دایە سەر پێشینەی حکومەتە تیرۆریستیەکەی و بەرپرسیارێتی تیرۆری لێزانای ئێرانی لە ساڵانی ڕابردووی لە ئەستۆ گرت و وتی: ئێمە پێشتریش بیرمەندانی ئێرانیمان لەناوبردووە، بەڵام لە شەڕی دواییدا، کەسانێکی زۆر گرینگ و بەرچاومان کردە ئامانج.

ناوبراو هەروهەا ڕایگەیاند کە لەگەڵ دۆناڵد ترامپ بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی هەوڵ دەدات .

هەروەها بە بێ ئاماژە بە ئەو زیانانەی کە لەلایەن ئێرانەوە بەر ئیسرائیل کەوتووە، لە لێدوانێکی ناڕاستدا پاگەندەی کرد کە تێلاڤیڤ سەرکەوتنێکی گەورەی هەمبەر ئێران بەدەست هێنا و ئەوە دەتوانێت بەستێنی گەشەی بەرچاو خۆش بکات.




News ID 55961

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha